دانیشتنى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە میوانداریى سوودانى بەڕێوەدەچێت


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی 12ـی 2024، دانیشتنى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەمیوانداریى محەمەد شیاع سوودانى بەڕێوەدەچێت و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ هەموارى یاسای بودجە دەکرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، یەکەم بڕگەی دانیشتنەکە، بۆ میوانداریکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق تەرخانکراوە و هەر لە دانیشتنەکەدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموارى یەکەمی یاسای بودجە دەکات.

هەموارى یاسای بودجەی عێراق، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نێردراوە، بەمەبەستی زیادکردنی کرێی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان لە شەش دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کە زیاتر لە 20 مانگە راگیراوە.

دواتر ئەنجوومەنی نوێنەران، دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و پاسپۆرت دەدات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەموارى پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکات.

ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ ئەوەیە، "بۆچوونى خۆى لەبارەى هەموارى یاساى بودجە و سوودەکانى دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنەوەى نەوت بخاتەڕوو، ئەمەش کاریگەریی لەسەر بۆچوونى ئەوانە دەبێت کە دژى هەموارى پرۆژە یاساکەن."


AM:08:45:04/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو