سودانی بۆ ئه‌ردۆغان: رێگه ناده‌ین به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌وه‌كان له سوریا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكی توركیای راگه‌یاند كه رێگه ناده‌ن به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌وه‌كان له سوریا، ده‌شڵێت: "له سوریا پێكهاته‌و مه‌زهه‌به‌كان پاكتاو ده‌كرێن و ته‌ماشاكه‌ر نابین".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ئه‌نجامدا و دواگۆڕانكارییه ئه‌منی و مه‌یدانیه‌كانی سوریا و ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه سودانی به ئه‌ردۆغانی راگه‌یاندووه كه "عێراق وه‌كو ته‌ماشاكه‌ر سه‌یری لێكه‌وته مه‌ترسیداره‌كانی دۆخی سوریا ناكات، له سوریا پاكتاوی ره‌گه‌زیی پێكهاته‌و مه‌زهه‌بیی ده‌كرێت".
وتیشی: "پێشتر عێراق له تیرۆر و ده‌ره‌نجامی كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی سوریا له‌لایه‌ن گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبووه و رێگا به دووباره‌بوونه‌وه‌یان نادات".
جه‌ختیشی له "گرنگی رێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی سوریا و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی كرده‌وه، بۆیه عێراق هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و ئاسایشی سوریاش".
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سودانی باسی له‌وه‌كردووه كه "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سوریا رووده‌دات ده‌چێته خزمه‌تی قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه، ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌ك پێگه‌كانی سوپای سوریا بۆردومان ده‌كات كه رێگه‌خۆشكه‌ر بێ بۆ ئه‌وه‌ی گروپه تیرۆرستییه‌كان له سوریا ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌ی زیاتردا بگرن، سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئه‌و رێكخراوانه هیچ هه‌ڵوێستێكی پاڵپشتیكه‌رانه‌یان نییه بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین یاخود به‌شێوه‌ی روون هیچ ئیدانه‌یه‌كی ده‌ستدرێژییه‌كان بۆسه‌ر غه‌ززه ناكه‌ن".
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندووه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولاو پێویستیی پاڵپشتیكردن له ئاسایش و سه‌قامگیریی سوریا، به‌وپێیه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌یه.
PM:07:11:03/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت