سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كرایه پشوو
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌یرانی عێراق بڕیاریدا، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به بۆنه‌ی رۆژی سه‌ركه‌وتن و ساڵیادی رزگاركردنی خاكی عێراق له ده‌ستی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بكرێته پشووی فه‌رمی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاری داوه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاتی رێكه‌وتی 10ی كانوونی یه‌كه‌م بكاته پشوی فه‌رمی له سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌و پشوه به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی سه‌ركه‌وتنی سوپای عێراقه به‌سه‌ر رێكخراوی داعش و رزگاركردنی خاكی عێراق له ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه".
له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی2017 و له سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیراندا عێراق به فه‌رمی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا راگه‌یاند و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له ساڵنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه رۆژه پشووه‌كانی تێدا دیاریكراوه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌و رۆژه وه‌ك پشوو نه‌دراوه.
PM:06:00:03/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت