سودانی و ئه‌ردۆغان دۆخی سوریایان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی دۆخی سوریا به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان به سودانی وتووه: "دیمه‌شق پێویستی به به‌شداریكردنێكی سیاسیی راسته‌قینه‌یه نه‌ك گرژی".
وتووشیه‌تی: "یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا به گرنگ ده‌زانین و له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق هاوڕاین".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیادا هاتووه "ئه‌ردۆغان بۆ سودانی باشی له‌وه كردووه كه كاری له‌پێشینه‌ی توركیا پاراستنی ئارامیی سنووره‌كانیه‌تی".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ده‌بێت ڕژێمی سوریا به‌شداریی راسته‌قینه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخه بگرێت".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاندووه كه "توركیا له چوارچێوه‌ی پاراستنی ئاسایشییه‌كه، هه‌موو ڕێكار و ڕیوێشوێنێك ده‌گرێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌م پێشهات و ئاڵۆزی و ململانێیانه‌ی سووریا ده‌رفه‌ت وه‌رنه‌گرێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه رۆژی هه‌ینی 29ی تشرینی دووه‌می 2024 گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای نزیك له توركیا كه دیارترینیان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بوو، دوای شه‌ڕكردن له دژی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێر كه سه‌دان كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه، چوونه ناو شاری حه‌له‌ب و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرت. رۆژی شه‌ممه زیاتر پێشڕه‌وییان كرد و توانییان زۆرینه‌ی شاری حه‌له‌ب بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه و رۆژ به‌رۆژ سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان فراوان ده‌كه‌ن.
PM:05:27:03/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت