یه‌حیا ره‌سوڵ: ئه‌بومحه‌مه‌د جۆلانی و چه‌كداره‌كانی تیرۆریستن
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه گرووپه چه‌كداره‌كانی سوریای نزیك له توركیا تیرۆریستن و ئه‌بومحه‌مه‌د جۆلانی سه‌رۆكیشیان مێژوویه‌كی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ گروپه توندڕه‌وه بیانییه‌كان هه‌یه.
یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیا عێراقییه‌كان وتی: "ناكرێت گروپه تیرۆریستییه‌كان له سوریا به ئۆپۆزسیۆن هه‌ژمار بكرێن، چونكه ده‌كرێت ئۆپۆزسیۆن قسه‌بكات و ره‌خنه بگرێت، به‌ڵام ناكرێت خه‌ڵك بكوژێت و سه‌ریان ببڕێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ناكرێت چه‌كدار و فه‌رمانده‌ی تیرۆریست ببنه ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ئه‌بومحه‌مه‌د جۆلانی و چه‌كداره‌كانی له‌گه‌ڵی".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات هاوشێوه‌ی سیناریۆی ساڵی 2014یه كه به ڕوویه‌كی گه‌شه‌وه چوونه نێو شاره‌كان و خه‌ڵك پێشوازیی لێیانكرد و دواتر ڕووی راسته‌قینه‌ی تیرۆریسته‌كان ده‌ركه‌وت".
یه‌حیا ره‌سوڵ راشیگه‌یاند كه "خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش وه‌كو پێشتر فریودران و پێشوازییان له گرووپه چه‌كداره‌كان كرد له حه‌له‌ب، ئه‌مه‌ش رێك ھاوشێوه‌ی داعشه كه ئایدۆلۆژیایان ئیستغلال كردووه و به هه‌مان شێوه ره‌فتاریان كردووه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه رۆژی هه‌ینی 29ی تشرینی دووه‌می 2024 گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای نزیك له توركیا كه دیارترینیان ده‌سته‌ی ته‌حریری شام به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بومحه‌مه‌د جۆلانی بوو، دوای شه‌ڕكردن له دژی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێر كه سه‌دان كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه، چوونه ناو شاری حه‌له‌ب و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرت. رۆژی شه‌ممه زیاتر پێشڕه‌وییان كرد و توانییان زۆرینه‌ی شاری حه‌له‌ب بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه و رۆژ به‌رۆژ سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان فراوان ده‌كه‌ن.
PM:03:18:03/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت