چوارچێوەی هەماهەنگی: ئاسایشی سووریا ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە
وێستگەنیوز_
چوارچێوەی هەماهەنگی، لەبارەى دۆخى سووریا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، "ئاسایشی سووریا
ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە".
چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "رۆژی 2ی کانوونی یەکەمی 2024، بە
ئامادەبوونى محەمەد شیاع سوودانی،
سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەتەوە و نیگەرانیی خۆیان لەبارەی دۆخی سووریاوە
دەربڕیوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوە کراوە، "ئاسایشی سووریا درێژەپێدەری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە و
لە ڕووی
دراوسێیەتی جوگرافییەوە رەنگدانەوەی لەسەر تەواوی وڵاتانی دراوسێى دەبێت".
چوارچێوەکە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و هێزەکانی وڵاتەکەى بۆ پاراستنی
سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریاى بەرزنرخاندووە.
هاوکات، هەڵوێستی هەندێک لە حکومەتە عەرەبی، هەرێمی و
نێودەوڵەتییەکانیشی بەرزنرخاندووە، بەهۆى ئەوەی بەرامبەر پێشێلکاریی سەروەریی
دەوڵەت وەستاونەتە.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا دڵنیاییان داوەتە
گەلی عێراق، دوای ئەو شەڕە میدیایی و دەروونییە نەکەون کە بانگەشەی ناڕاست دەکەن و
سنوورەکانى عێراق پارێزراوە.
PM:02:55:03/12/2024
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت