هیچ هێزێكی عێراقی چووه‌ته سوریا؟ حكومه‌ت وه‌ڵام ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ره‌تیكرده‌وه هیچ حاڵه‌تێكی په‌ڕینه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان له عێراقه‌وه بۆ سوریا روویدا بێت.
میقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بۆ سكای نیوز وتی: "هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاودا ئاماده‌یی و بوونی خۆیان له‌سه‌ر سنوور به‌هێزتر ده‌كه‌ن".
میری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "دۆخی سه‌رسنووری نێوان عێراق و سوریا سه‌قامگیره، له ئێستادا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی گروپه سه‌ربازییه‌كان له عێراقه‌وه بپه‌ڕنه‌وه بۆ سوریا".
روونیشیكرده‌وه كه له ڕووی پارێزراوی و ئاماده‌ییه‌وه، سنووره‌كانی عێراق له باشترینه‌كان داده‌نرێت و "وه‌زاره‌ت هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویستی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ دڵنیابوون له پاراستنی خاكی عێراق له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك".
لای خۆیه‌وه فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تیكرده‌وه، چه‌كدارانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی بۆ شه‌ڕكردن دژی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌ی ته‌حریری شام روویان له سوریا كردبێت.
فالح فه‌یاز، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وتی: "ئه‌وه‌ی له سوریا ڕووده‌دات لێكه‌وته‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت".
وتیشی: "حه‌شدی شه‌عبی، هێزێكی فه‌رمی عێراقه و به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جووڵه ده‌كات و هه‌موو ئه‌وه‌ی له باره‌ی چوونی هێزی حه‌شد بۆ سوریا ده‌وترێت دووره له ڕاستییه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، عێراق هێڵی سنووری به چڕی كۆنترۆڵ و به‌هێز كردووه و ڕێگه نادرێت هیچ گروپێكی چه‌كدار ڕوو له خاكی عێراق بكات.
پێشتر به‌رپرسێكی گروپێكی چه‌كداری عێراق و روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایانگه‌یاند كه "میلیشیان عێراقییه‌كانی نزیك له ئێران له سوریا جێگیربوون بۆ پشتیوانیكردنی هێرشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حكومه‌ت له دژی پێشڕه‌وییه كتوپڕه‌كانی یاخیبووه‌كان كه ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری حه‌له‌بدا گرت كه گه‌وره‌ترین شاری سوریایه".
PM:11:28:02/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت