سوپای عێراق و لایەنە شیعەکان دەستیان بە جوڵەی هێز بە ئاراستەی سووریا کرد
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ دووشەممە 2ـی 12ـی 2024، بۆ بەرگریی لە شوێنە ئاینییە شیعەکان لە ناوچەى سەیدە زەینەب لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا، لایەنە شیعەکانی عیراق هێزێکی شیعەیان کۆکردەوە و بڕیاریان داوە لە کاتی گونجاودا رەوانەیان بکەن.
لە بەرامبەردا، سوپای عێراق هەزاران سەرباز و پاسەوانی سنووری ڕەوانەی سنووری عێراق و سووریا لە باکووری وڵات کردووە، کە لە شارۆچکەی شنگالەوە تا شارۆچکەی ڕەبیعە درێژ دەبێتەوە و نزیکە لە سنووری سووریا بە ئاراستەی شاری حەلەب .
سوپای عێراق بە درێژایی 250 کیلۆمەتر بەربەستی کۆنکرێتی و خەندەقی لێداوە؛ بریاریشە لەم هەفتەدا 100 کیلۆمەتری دیکە بەربەست بۆ سنوورەکان درووست بکات. ئەمەش بە مەبەستی رێگریکردن لە هێزە چەکدارەکان و ئەندامانی گروپە "تیرۆریستییەکان".
لە ئێستادا،بە فەرمی عێراقی ڕەتی کردەوە، سەرۆکی سووریا داوای پاڵپشتیی سەربازیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردبێت؛ و جەختی کردەوە لەوەی، "دەستووری عێراق بەکارهێنانی هێزی چەکدار لە دەرەوەی وڵات قەدەغە دەکات."
لە کاتێکدا هەڵوێستی سیاسی جیاواز لە نێوان هێزە شیعە و سوننەکاندا سەری هەڵداوە، محەممەد حەلبوسی، ئوسامە نوجەیفی، هاوپەیمانیی سوننە و هەندێک لایەنی شیعەی عێراق داوا دەکەن دەستوەردان نەکەن لە پێشهاتە بەردەوامەکانی سووریا.
AM:10:55:02/12/2024
ئهم بابهته 832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت