راوێژكارێكی سودانی: رووداوه‌كانی سوریا پێشهاتێكی مه‌ترسیدارن
وێستگه‌نیوز-
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زه‌نگی مه‌ترسی لێدا و رایگه‌یاند كه رووداوه‌كانی سوریا پێشهاتێكی مه‌ترسیدارن، ده‌شڵێت: "پێویسته وریا بین و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بین".
فادی ئه‌لشممه‌ری راوێژكاری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پلاتفۆڕمی (X) هۆشداری داوه له‌وه‌ی "چالاكی گروپه تیرۆریستییه‌كان له ڕۆژئاوای باكوری سوریا به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار داده‌نرێت له ڕووی (كات، ئاماده‌یی و پڕچه‌ككردنه‌وه)".
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش پێویستی به هۆشیاری و حه‌زه‌ر وه‌رگرتن و ئاماده‌كاری ته‌واو هه‌یه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هێزه چه‌كداره‌كانمان، به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی داعشی كه هه‌ڕه‌شه له وڵاته‌كه‌مان بكات و ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان بخاته مه‌ترسییه‌وه".
ده‌شڵێت: "تیرۆریستان له هه‌ر كوێ بن له‌ناویان ده‌به‌ین و رێگه‌یان پێ ناده‌ین خاكمان پیس بكه‌ن".
فادی ئه‌لشممه‌ری داوا له خه‌ڵكی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین ده‌كات كه له بینینی هه‌ر بارودۆخێكی گوماناوی كه ئاسایشی شاره‌كانیان به ئامانج ده‌گرێت، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه و ده‌ڵێت: "رێگه به دوژمن مه‌ده‌ن له كه‌لێنه‌كانی ئێره و ئه‌وێوه بێنه ژووره‌وه".
ئه‌و راوێژكاره‌ی سودانی بۆ دانیشتوانی ئه‌و شارانه رایگه‌یاندووه كه "ئێوه له‌ژێر چاودێری خودای گه‌وره و له‌به‌رچاوی حكومه‌ته‌كه‌مان و پاراستنی هێزه چهكدارهكانماندان به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه و گرنگی به ده‌نگۆ مه‌ده‌ن و ژیانی ئاسایی خۆتان بژین و به‌رده‌وام بن له په‌ره‌پێدان و بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كانتان".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای نزیك له توركیا كه دیارترینیان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بوو، دوای شه‌ڕكردن له دژی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێر كه سه‌دان كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكهوتهوه، چوونه ناو شاری حه‌له‌ب و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرت.
PM:11:01:29/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 4100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت