عێراق و ئیسپانیا لەسەر راکێشانی دوو هێڵى شەمەندەفەر لە ئێرانەوە رێککەوتن


وێستگەنیوز_

عێراق و ئیسپانیا حەوت یاداشتى لێکتێگەیشتن و هاریکارى واژۆ دەکەن، یەکێک لەوانە  راکێشانی دوو هێڵى شەمەندەفەرە لە ئێرانەوە.

لە چوارچێوەى سەردانى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ ئیسپانیا لە 28ى 11ـى 2024 ئەنجامیدا، یاداشتنامەیەک واژۆکرا. 
 
لە وتارێکدا لە دیدارى ئابووریی عێراقى - ئیسپانی لە مەدرید، محەممەد شیاع سوودانى رایگەیاند لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئیسپانى رێککەوتون بۆ راکێشانى هێڵى ئاسنین لە نێوان کۆمارى ئیسلامیى ئێران و پارێزگاى بەسرە.
 
یەکێک لەو یاداشتانەى بۆ هاریکارى واژۆکرا، لە نێوان پارێزگاى واست و کۆمپانیاى ئیماتیاى ئیسپانیایە بۆ راکێشانى هێڵى ئاسنین لە میهرانی کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە بۆ ئەو شارە و لەوێشەوە بۆ شارى کەربەلا.
 
یاداشتەکانى دیکە کە واژۆ کراون، تایبەتن بە ئاڵوگۆڕى یاسایی، گەرەنتى سەروەرى، لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو ژوورى بازرگانیى عێراق و ئیسپانیا، دەستەى دەستپاکیی عێراق و داواکارى گشتیى ئیسپانیا، یەکێتیى پیشەسازیى عێراق و یەکێتیى ئیسپانیا بۆ رێکخستنى کارى کۆمپانیاکان، هەروەها یاداشتى لێکتێگەیشتنى نێوان وەزارەتى ناوخۆى هەردوولا.


PM:03:05:29/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت