ئیسرائیل هەرەشەی هێرشکردنەسەر 6 گروپی عێراقی دەکات
وێستگەنیوز_
بەرپرسانی ئیسرائیل هەرەشەی ئەوە دەکەن کە ئەگەر، "مقاوەمەی ئیسلامی ئەگەر لە هێرشەکانیان بەردەوام بن ئەوا بنکە و بارەگانیان لەنێو خاکی عێراق دەکرێتە ئامانج."
هەتا ئێستا ئیسرائیل 6 گروپی بەرەی مقاوەمەی دیاریکردووە کە دەیەویت هێرشیان بکاتە سەر و دەڵێت: "ئەم گروپانە لە عێراقەوە و بەڕێگەی درۆن هێرشیان کردووەتەوە سەر ئیسرائیل".
حکومەتی عێراق بەفەرمی لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ قسەکردن لەگەڵ سەرانی گروپەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، تاکو ناوەڕۆکی نامەیەکی هەڕەشە ئامێزی ئیسرائیلیان پێ بگەیەنێت، کە تایبەتە بە هێرشکردنە سەر عێراق، تێیدا داواشیان لێ بکات کە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل لەنێو خاکی عێراقەوە ڕابگرن.
لەدوای ئاگربەستی نێوان حزبوڵلا و ئیسرائیل لە لوبنان، حزبوڵلای عێراقی وەکو یەکەم گرووپی بەرەی مقاوەمە ڕایگەیاند کە ئەوان پابەندی ئاگربەست نابن و لە هێرشەکردنە سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبن، ئەو گروپانەی بەرەی مقاوەمە کە ئیسرائیل بەنیازە هێرش بکاتە سەریان پێکدێن لە کەتائیبی حیزبوڵڵا، نوجەبا، سەیدولشوهەدا، ئەنسارووڵلا، عەسائیبی ئەهلی حەق و ڕێکخراوی بەدر.
AM:10:10:29/11/2024
ئهم بابهته 1180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت