تەیف سامی: حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی مانگەکانی 12،11،10، رادەستبکات مووچەی هەر یەک لەو مانگانە دەنێرین
وێستگەنیوز_
وەزیری دارایی
عێراق بڕیاریداوە، بۆ مووچەی هەریەکە لە مانگەکانی 10، 11 و 12 بڕی 760 ملیار
دینار خەرجبکات، بەو مەرجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆی ئەو مانگانە
رەوانەبکات کە تاوەکو ئێستا رەوانەی نەکردوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2024، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق،
بڕیاریداوە بڕی 760 ملیار دینار بۆ مووچەی هەریەکە لە مانگەکانی تشرینی یەکەم،
تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم خەرجبکات بەو مەرجەی بەو مەرجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
داهاتی ناوخۆی ئەو مانگانە رەوانەبکات.
ماوەی 24 رۆژە
لیستی مووچەی مانگی 10 لە بەغدایەو ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی
مووچەی مانگی 11ی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
دواینجار
مووچەخۆرانی هەرێم کە مووچەیان وەرگرت، رۆژی 18ی تشرینی
یەکەمی 2024، بوو کاتێک دەستکرا بە دابەشکردنی
مووچەی مانگی نۆ.
PM:01:24:26/11/2024
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت