عێراق 1%ی مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت و دەیداتە غەززە و لوبنان
وێستگەنیوز_
بە مەبەستی هاوکاریکردنی لوبانان و غەززە، لە مانگى داهاتووەوە، مووچەی
فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق بە بڕینى 1%، دەچیتە
بواری جێبەجێکردنەوە، کە مانگانە زیاتر لە 52 تریلیۆن
دینار دەکات.
بەگوێرەى
نووسراوێکى حەمید عززى، ئەمیندارى گشتی ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کە لە 24ی تشرینى
دووەمى 2024، رایگەیاند، "بڕیارى بڕینى 1%ی مووچە و دەرماڵەى
فەرمانبەران و خانەنشینان لە دامەزراوە فەرمییەکانى عێراق، لە یەکى کانوونى
یەکەمەوە دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و پارەکە دەخرێتە سەر هەژمارەکانى تایبەت
بە غەززە و لوبنان."
لای خۆشییەوە، سەباح حەبیب، ئەندامى پەرلەمانى عێراق
بە میدیاکانی راگەیاند، "بڕیارەکە تەنیا فەرمانبەرانى عێراق
دەگرێتەوە و لە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان نابڕێت."
ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕینى 1%ی مووچە بەگوێرەى بڕیارێکى
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بوو، کە لە 19ی تشرینى دووەمی 2024 دەریکردووە، ئامانج
لێى، هاوکاری لوبنان و کەرتی غەززەى فەلەستینە، کە بەهۆى هێرشەکانى سوپاى
ئیسرائیلەوە زیانیان پێگەیشتووە.
AM:11:01:26/11/2024
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت