لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگ بە پێنج پرۆژە یاسا دەدرێت
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ سێشەممە،
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوەو خوێندنەوەو دەنگدان بۆ پێنج پڕۆژە یاسا دەکات،
کە یەکێکیان تایبەتە بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ ماددەی 12ی برگەی (ج) لە یاسای بودجەی
عێراق، کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی
هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی
تشرینی دووەمی 2024، نەرمین مەعروف ئەندامى لیژنەى
دارایى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، "هەموارکردنەوەکە
بۆ ماددەى 12 بڕگەى (ج)تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێمى
کوردستان، ئەوەش دوای ئەوە دێت حکومەتى عێراق لە 5ی تشرینى یەکەم رەزامەندی نیشاندا بۆ
زیادکردنى خەرجى دەرهێنانى نەوتى هەرێم لە 6ى دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار".
ئەوەشى خستەڕوو، هەموارکردنەوەى ئەو بڕگەیە لە یاساى بودجە، پێویستى
بە لۆبیکردنى ئەندامانى کورد لە ئەنجومەنى نوێنەران هەیە بۆ ئەوەى پەسەند بکرێت.
روونیشیکردەوە، "بەگوێرەى ماددەى 12ى یاساى بودجە، پێویستە
هەرێمى کوردستان وعێراق پابەندبن بە یاساى بودجەى عێراق و دەستپێکردنەوەى هەناردەى
نەوت".
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یەکەمین دانیشتن بە سەرۆکایەتی مەحممود
مەشهەدانی ئەنجامدەدات و خوێندنەوە
بۆ چوار پڕۆژە یاسا دەکرێت و دەنگ بە پڕۆژەیاسایەکیش دەدرێت، كه ئەویش ههموارکردنەوەی بڕگەی خهرجی
و داهات و بڕی تێچووی بهرمیلێك نهوتی بەرھەمھێنراوی ھەرێمی کوردستانە.
AM:10:51:26/11/2024
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت