په‌رله‌مانتارێك: مادده‌ی هۆشبه‌ر گه‌یشتووه‌ته نێو خوێندكارانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و زانكۆكانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه مادده‌ی هۆشبه‌ر گه‌یشتووه‌ته نێو خوێندكارانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و زانكۆكانی عێراق و به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بڵاوبووه‌ته‌وه، كه خراپی بارودۆخی ئه‌منی هۆكارێكی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره.
عه‌دنان جحێشی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڵایه‌كی مه‌ترسیداره‌و هاتووه‌ته نێو ماڵه‌كانمان به بێ روخسه‌ت، مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێو خوێندكاران‌دا زۆر به مه‌ترسیداری بڵاوبووه‌ته‌وه".
وتیشی: "له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چوار تۆن مادده‌ی هۆشبه‌رو 15 تۆن مادده‌ی كارتێكه‌ری عه‌قڵیدا، ئاماره‌كان زۆر مه‌ترسیدارن".
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئاسایشی هه‌رێم، له ماوه‌ی هه‌شت مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2024، 816 تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ر له ناوچه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستگیركراون، كه 435 كه‌سیان به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌رو ئه‌وانیتر بازرگان بوون.
ڕۆژی 22 ی مانگی 11 ی 2024، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه "ته‌حه‌دیات زۆرن و هێشتا تیرۆر ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام به‌لای منه‌وه ته‌حه‌دای ئێستا له‌هه‌مووی گه‌وره‌تره، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره و له‌هه‌موو شت مه‌ترسیدارتره."
وتیشی: "به‌داخه‌وه! له زۆر لا ده‌سه‌ڵاتداران بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر داده‌پۆشن و كارخانه بۆ دروستكردنی ئه‌م ماددانه داده‌نرێت، ئازادانه بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه مه‌ترسی گه‌وره‌و كوشتنی نه‌ته‌وه‌یه".
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له ماوه‌ی مانگه‌كانی 3 و 4 ی ساڵی 2024 دا، سێ هه‌زار فرۆشیارو به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق ده‌ستگیركراون، له‌لایه‌ن دادگاكانی عێراقیشه‌وه سزای له‌سێداره‌دان و سزای زیندانیكردنی هه‌میشه‌یی بۆ 1500 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ركراوه.
ئه‌و جۆرانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوبوونه‌ته‌وه و بازرگانییان پێوه‌ده‌كرێت، زیاتر مادده‌كانی تلیاك، حه‌شیش، هیرۆیین، كریستاڵ و ده‌رمانی بێهۆشكه‌رن، سه‌رچاوه‌ی هاورده‌كردنیشیان به زۆری وڵاتی ئێرانه.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی، عێراق و هه‌رێمی كوردستان بوون به رێڕه‌وی گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران و پاكستان و وڵاتانی تره‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا، عێراق و هه‌رێم وه‌كو ترانزێت به‌كارده‌هێنرێن.
عه‌دنان جحێشی ده‌ڵێت: "هۆكار زۆره بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به تایبه‌ت دۆخی ئه‌منی عێراق خراپه، سنوره‌كان واڵاو كراوه‌ن".
خراپی دۆخی ئه‌منی، كراوه‌یی سنوره‌كانی عێراق، هه‌ڵكشانی رێژه‌ی بێكاری و ناهۆشیاری رێژه‌یه‌كی زۆری گه‌نجان به هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر داده‌نرێن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتداران درێژ ده‌كرێت و تۆمه‌تبارده‌كرێن به بازرگانیكردن پێوه‌ی.
به‌بڕوای شاره‌زایانی بواری ئه‌منی، گه‌ر به‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر نه‌گیرێت و دۆخه‌كه كۆنترۆڵ نه‌كرێت، یپێده‌چێت بازرگانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ببنه گروپ و بارودۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تیش بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
ڕۆژی 14 ی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ، كاتێك هێزێكی ئه‌منی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌ناو شاری سلێمانی دا، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له نێوانیاندا روویداوه‌و كارمه‌ندێكی ئاسایش و بازرگانه‌كه‌ش برینداربوون، كه ده‌وترێت 50 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێبووه.
عه‌قید عه‌لی جه‌مال، پله‌داری باڵای پۆلیس و شاره‌زای بواری مادده‌ی هۆشبه‌ر، بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه "له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی خوارووی عێراق باندی مادده‌ی هۆشبه‌ر دروست بوون و رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بنه‌وه، گه‌ر دۆخه‌كه كۆنترۆڵ نه‌كرێت مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌و باندانه له‌هه‌موو ناوچه‌یه‌ك دروست ببن و دۆخی ئه‌منی تێكبده‌ن".
له كۆتایی مانگی 4 ی 2024، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له گوندی ئاوبار‌ی نزیك قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستیان به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت، به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئاسایشی هه‌رێم كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كریستاڵ بووه.
PM:10:25:25/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت