عێراق بڕیاری دامەزراندنی پێنج هەزار کەسیدا
وێستگەنیوز_
وتەبێژی ئەنجومەنی
گشتی راژەی عێراق رایگەیاند، بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی، بڕیاردرا هەلی
کارو دامەزراندن بۆ پێنج هەزار کەس لە عێراق بڕخسێنین.
ئەمڕۆ دووشەممە،
25ی تشرینی دووەمی 2024، سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجومەنی گشتی راژەی عێراق، بە میدیا
عەرەبییەکانی رایگەیاند، "بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی، بڕیاردرا هەلی
کار و دامەزراندن بۆ پێنج هەزار کەس لە عێراق برەخسێنین بە مەرجێک ئەو کەسانە هەڵگری
بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکان و پێداویستی وەزارەتەکان بن."
وتیشی،
"ئەو کەسانەی دادەمەزرێن دەبێت هەڵگری بڕوانامەی تەندروستی بن، هەر بۆیە وەزارەتی
تەندروستیش، ناوی 29 هەزار کەسی بۆ ناردووین و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بە
مەبەستی رەزامەندییان."
لامی ئاماژەى بەوەشکرد، "لە بوودجەى ساڵی 2023دا جێگەى ئەم پلە
وەزیفییانە کراوەتەوە و هیچ بارگرانییەکى دارایی لەسەر حکومەت دروستناکات."
PM:02:23:25/11/2024
ئهم بابهته 648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت