ئەنجامە بەراییەکانی سەرژمێریی گشتی
وێستگەنیوز_
سەرۆک وەزیرانی عێراق،
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی
راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی
تشرینی دووەمی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی
ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی عێراقی راگەیاند و وتی"ژمارەی گشتی دانیشتووانی عێراق 45 ملیۆن و 200
هەزار کەسی تێ پەڕاندووە، ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکان ٪70.3و لە
گوندەکانیش سەدا ٪29.7."
ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان:
کۆی گشتی ژمارەی دانیشتووان: زیاتر لە 45 ملیۆن و 407هەزار کەس.
ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکان: 70.3%
ڕێژەی دانیشتووان لە گوندەکان: 29.7%
ژمارەی ماڵان: 8 ملیۆن و 37 هەزار و 221 ماڵ
ژمارەی کۆی گشتی خێزانەکان: 7 ملیۆن و 898 هەزار
و 588 خێزان
تێکڕای قەبارەی خێزانەکان: 5.3 تاک
ژمارەی تاکی نێر: 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس(%50.1)
ژمارەی تاکی مێ: 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەس (%49.8)
ڕێژەی دانیشتوانی ژێر تەمەنی کارکردن کەمتر لە 15 ساڵ: 36.1%
ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵدا: 60.2%
ڕێژەی دانیشتوانی سەرووی تەمەنی کارکردنی 65 ساڵ
و سەرووتر: 3.7%
ڕێژەی ئەو دانیشتووانەی کاردەکەن: 60%
ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی عێراق: 2.3%
ژمارەی ماڵان: 8 ملیۆن و 37 هەزار و 221 ماڵ
PM:12:02:25/11/2024
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت