سوودانی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی راگەیاند


وێستگەنیوز_

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی عێراقی راگەیاند و وتی، "ژمارەی گشتی دانیشتووانی عێراق 45 ملیۆن و 200 هەزار کەسی تێپەڕاندووە."

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی عێراقی راگەیاند و وتی " ژمارەی گشتیی دانیشتووانی عێراق 45 ملیۆن و 200 هەزار کەسی تێ پەڕاندووە، ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکان ٪70.3 و لە گوندەکانیش سەدا ٪29.7."

سوودانی، باسی لەوەش کرد، بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتووان، ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان لە عێراق، گەیشتووەتە 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان و تێکڕای قەبارەی خێزانەکان گەیشتووەتە 5.3 تاک."

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونیشی کردەوە "ژمارەی ئەندامانی نێر لە وڵاتەکە گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس واتە ٪50.1، ژمارەی ئەندامانی مێینە گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەس واتا ٪49.8."


AM:11:35:25/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت