مقاوەمەی ئیسلامی: دوو شوێنی ستراتیجیمان لە باشووری ئیسرائیل کردە ئامانج
وێستگەنیوز_
درەنگانی شەوی رابردوو مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، "هێرشی کردووەتەسەر دوو ئامانج لە باشووری ئیسرائیل." ئەوەش لە کاتێکدایە بەرپرسانى بەغداد هەوڵەکانیان بۆ دوورخستنەوەى عێراق لە ململانێکانى ناوچەکە چڕکردووەتەوە.
مقاوەمەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان، هێرشیکردووەتەسەر دوو "ئامانجی ستراتیجى" لە باشوورى ئیسرائیل.
مقاوەمەى ئیسلامی لە عێراق، چەند گرووپێکى چەکدار لەخۆدەگرێت، دیارترینیان کەتیبەکانى حیزبوڵڵاى عێراق، نوجەبا و کەتیبەکانى سەید شوهەدان.
بۆ یەکەمجار لە 17ـی تشرینی یەکەمی 2023 وەک قەوارەیەک دەرکەوت، کاتێک بەرپرسیاریەتیی خۆی لە هێرشکردنەسەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق و سووریا راگەیاند.
AM:08:58:25/11/2024
ئهم بابهته 648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت