لە بارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل دژی عێراق کۆمکاری عەرەبی کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
کۆمکاری عەرەبی، لەسەر داوای عێراق و بۆ تاوتوێکردنى هەڕەشەکانی
ئیسرائیل بۆ ئەگەرى هێرشکردنەسەر ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ی تشرینی دووەمی 2024، کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی
نوێنەرانی هەمیشەیی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی "هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ
هێرشکردنەسەر عێراق" دەکات.
بەگوێرەى ئاژانسی هەواڵی عێراقی، کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەیەکی
نائاساییە و وڵاتی یەمەن کە ئێستا سەرۆکایەتیی کۆمکارەکەى لایە، کۆبوونەوەکە
بەڕێوەدەبات.
پێشتر، حوسام زەکی، ئەمینداری گشتیی کۆمکارى عەرەبی رایگەیاندبوو،
لەپاش هەڕەشەکانی ئیسرائیلەوە، عێراق بە فەرمی داوای کۆبوونەوەی نائاسایی
ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی کردووە.
سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنەسەر عێراق، 23ی ئەم
مانگە، لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە میدیاکانیراگەیاند، "عێراق
سکاڵای بردووەتە نەتەوەیەکگرتووەکان، چونکە وەک خۆی دەڵێت، رژێمى زایۆنى ئەو هەڕەشانە وەک
رێگەیەک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەى عێراق پەلکێشى ململانێکان بکات".
AM:11:55:24/11/2024
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت