سودانی بۆ تیمەکانی سەرژمێری: سبەی پرۆسەی سەرژمێری تەواوبکەن
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی کردووە سبەینێ تیمەکانی سەرژمێری پرۆسەی سەرژمێری تەواوبکەن، داواش دەکات هاوڵاتییان هاوکاری تیمەکان بکەن.
نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بەو تیمانەی سەرژمێری کرد کە کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری عێراق، سبەی هەینی پرۆسەی سەرژمێری تەواو بکەن".
هەروەها سودانی داوای لە سەرجەم هاوڵاتییان کرد، هاوکاری تەواوی تیمە گەڕۆکەکان بن و زانیاری دروستیان پێشکەش بکەن، بەمەبەستی سەرخستنی ئەم ئەزمونە گرنگەی گەشەپێدان، کە هەموو کەرتەکانی خزمەتگوزاری و ئابووری و هەوڵەکانی گەشەپێدان پشتی پێ دەبەستن.
PM:10:57:21/11/2024
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت