لەبارەی کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆوە زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو
وێستگەنیوز-
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "لە دوای کاتژمێر 10:00ی شەوەوە بڕیاری کۆتایی دەدرێت".
عەمید میقداد مێری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "هیچ بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە هەڵگرتن یاخود هەڵنەگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ بوونی نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ بڕیارێک تا ئێستا لە لیژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێریی دانیشتووانەوە دەرنەچووە و بابەتەکە پەیوەستە بە وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە".
وتیشی، "دەبێت قسە لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان بکرێت لەبارەی بەڕێوەچوونی کارەکانیانەوە و لەدوای کاتژمێر 10:00ی شەو بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە دەدرێت".
PM:09:44:21/11/2024
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت