تیمی سەرژمێری گشتی عێراق دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییان
وێستگەنیوز-
تیمی سەرژمێری گشتی عێراق دڵنیایی دایە هاوڵاتییان لە پاراستنی نهێنی سەرژمێری و دەڵێت، "زانیارییەکان پارێزراو دەبن".
حەیدەر مەجید، وتەبێژی تیمی سەرژمێری گشتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، "ئەو زانیارییانەی كە هاوڵاتییان لەكاتی سەرژمێریدا بە سەرژمێرکارانی دەدەن زۆر نهبێنی و پارێزارو دەبێت و هیچ کەسێک ناتوانێت ناوەڕۆکەکە بزانێت".
بەپێی وتەی حەیدەر مەجید بێت، پێشتر هەماهەنگیان کردووە و دەزگا ئەمنییە تایبەتمەندەكان لە بواری سیبرانی پێیان راگەیاندوون، "سیستمەکە بەجۆرێکە شیاوی دزەكردنە ناوی نییە و رێگەنادرێت هیچ كەسێك بیبینێت جگە لەلایەنی پەیوەندار نەبێت".
PM:08:33:21/11/2024
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت