نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان: پرۆسەى سەرژمێرى قۆناغێکى مێژووییە بۆ عێراق


وێستگەنیوز_

نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند: پرۆسەى سەرژمێرى قۆناغێکى مێژووییە و  "لەم پرۆسەیەدا خۆمان بە هاوبەشی عێراق دەزانین".

محەمەد حەسان، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق بە پرۆسەیەکی گرنگ ناودەبات و دەڵێت، "وەکو راگەیەندراوە ئامانج لە  ئەنجامدانی سەرژمێری، گەشەپێدانە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەبەر ئەم هۆکارەیە پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان بە قۆناغێکی مێژووی عێراق دادەنرێت."

دەشڵێت: "ئەوەی ئەمڕۆ بینراوە کارێکی زۆر پێشکەوتوو و پرۆفیشناڵ بووە و هەنگاوێکی گەورەیە بۆ داهاتووی عێراق".

جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، "نەتەوەیەکگرتووەکان هاوبەشی حکومەتی عێراقە لەم قۆناغەدا و پیرۆزباییتان لێدەکات و پشتگیریتان دەکات".


PM:03:03:21/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت