لەسەر گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پوتن پەیوەندی بە سودانیەوە دەکات
وێستگەنیوز_
لەمیانی پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیی نێوان ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی
عێراق، گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2024، بەگوێرەی سەرچەوەیەک لە میدییا عەرەبییەکانەوە، لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێکرا.
هاوکات نوسینگەی سودانی رایگەیاند، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چڕکردنەوەی
هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ناوچەکە.
هەروەها لەو پەیوەندییەدا
پرسی وزە و بە جێگیری هێشتنەوەی نرخی نەوت تەوەرێکی دیکەی قسەکانیان بووە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە،
ڕووسیا ئامادەیی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە بوارە جیاوازەکانی وەك،
ئابووریی و مرۆیی.
PM:02:34:21/11/2024
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت