وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: ئه‌و ئه‌نجامانه ڕه‌تده‌كەینەوە كه له‌باره‌ی سه‌رژمێریی دانیشتووانەوە بڵاو ده‌كرێنه‌وه
وێستگەنیوز_
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌و ئه‌نجامانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، كه له‌باره‌ی سه‌رژمێریی دانیشتووانی پارێزگاكانەوە بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
له ڕاگەیەندراوێکدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه له هه‌ندێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی سه‌رژمێری له پارێزگاكان بڵاو ده‌كرێنه‌وه و دەڵێت: هێشتا پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه و ئه‌و ژمارانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستییان نییه و دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه، ئینجا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یەنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژماره‌كان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه تۆمار كراون، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌ست ئاماده كراون و، تاكه لایه‌نی سه‌رپشك له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری، ته‌نها لێژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری گشتییه.
وه‌ك له ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه، كارمه‌ندانی سه‌رژمێری بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن و داواشی له هاوڵاتیان كرد، له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی سه‌رژمێری هاوكار بن.
AM:10:47:21/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت