سوودانی: ئیسرائیل دەیەوێت بازنەی شەڕ فراوانتر بکات
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ سێشه‌ممه، 19ـی تشرینی دووه‌می 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد و تێیدا چه‌ند پرس و دۆسیه‌یه‌كی ناوخۆیی و ناوچه‌یی تاوتوێ كرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق، به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووە به پرسی پێشهات و ڕووداوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و تێیدا سوودانی رایگەیاندووە: "ئیسرائیل ئامانجی فراوانكردنی شه‌ڕه له ناوچه‌كه‌دا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، په‌یامه‌كه‌ی "قه‌واره‌ی زایۆنی" كه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، پاساوهێنانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر عێراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ فراوانكردنی بازنەی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا.
سوودانی جه‌ختی كردووه‌تەوە لەوەی: بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتی له عێراق به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه و ڕێگه به هیچ لایه‌نێك نادرێت ئه‌و مافه به خۆی بدات. هاوكات سه‌رله‌نوێ ڕه‌تی كرده‌وه عێراق بخزێنرێته ناو شه‌ڕ.
هەروەها سوودانی داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی بۆ ئاسایشیی نیشتمانی كردووه بۆ تاوتوێكردن و به‌دواداچوونی پێشهاته‌كان و دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی عێراق.
به‌گوێره‌ی هەواڵی ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی، "ئیسرائیل پلان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه و هێرشی داهاتوو داده‌رێژێت و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌گوێره‌ی ستراتیژیه‌تیك ده‌بیت هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی غه‌ززه و لوبنان."
PM:08:42:19/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت