سودانی: سەرژمێری هێڵی دابەشکەری نێوان پێشبینی و راستییەکانە
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەکات هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری بکەن و پابەندی قەدەغەی هاتووچۆ بن.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2024، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارێکی لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و داوای لە هاوڵاتییان کرد هاوکاریی تیمەکانی سەرژمێریی بکەن، پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ بن، زانیاریی دروست بدەن و گوێ لە دەنگۆ ناڕاستەکان نەگرن.
سودانی رایگەیاند، "سەرژمێری تەنها چەند ژمارەیەک نین کە کەڵەکە دەبن، بەڵکو هێڵی دابەشکەری نێوان پێشبینی و راستییەکانە و ئامرازێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ دیاریکردنی بڕیارە گرنگ و کاریگەرەکان".
بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سودانی وتی، "سەرژمێری پایەی گەشەپێدان و پێشکەوتن و پێشکەوتنی کارگێڕی و خزمەتگوزارییە و پەیوەندی بە بابەتەکانی پەیوەست بە باج یان بیمەی کۆمەڵایەتی نییە".
وتیشی، "باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان گرتووەتە بەر بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێری بەشێوەیەکی ورد و زانستی و ئەلیکترۆنی بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی خزمەت بە ئێستا و داهاتووی عێراقییەکان بکات."
ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
PM:01:30:19/11/2024
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت