سودانی: خوازیارین په‌ره‌ به‌ ھاوسه‌نگی بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا بده‌ین


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وزیرانی عێراق له‌ میانی‌ پێشوازیكردنی‌ له‌ وه‌زیری بازرگانی توركیا رایگه‌یاند كه‌ خوازیارن په‌ره‌ به‌ ھاوسه‌نگی بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا بده‌ن، ده‌شڵێت: "له‌ئێستادا ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ وه‌به‌رھێنان له‌ عێراقدا ره‌خساوه‌".


نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی له‌ عومه‌ر بۆڵات وه‌زیری بازرگانی توركیا و شاندی یاوه‌ری كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌یی عێراق كردووه‌ته‌وه‌، بۆ به‌دیهێنانی ھاوبه‌شییه‌كی جددی و راسته‌قینه‌ له‌گه‌ڵ توركیا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا، به‌تایبه‌تیش كه‌ له‌ئێستادا ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ وه‌به‌رھێنان له‌ عێراقدا ره‌خساوه‌.

سودانی‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ خواستیان ھه‌یه‌ په‌ره‌ به‌ ھاوسه‌نگی بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا بده‌ن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ "هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابووری و بازرگانی عێراق و توركیا كرا، كه‌ دوو هه‌فته‌ی تر كاره‌كانی ده‌ست پێده‌كات".

لای‌ خۆیه‌وه‌ عومه‌ر بۆڵات له‌ دیداره‌كه‌دا، سڵاوی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیای گه‌یاندووه‌ته‌وه‌ سودانی و جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌ره‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات، ده‌رفه‌تێكه‌ باشه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق واژوو كران.

وه‌زیری بازرگانی توركیا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌، ھه‌موو پاڵپشتییه‌ك بۆ به‌ره‌پێشبردنی پڕۆژه‌ی "ڕێگای گه‌شه‌پێدان" پێشكه‌ش بكات، چونكه‌ پڕۆژه‌كه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و جیھان، پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زیری بازرگانی توركیا، عومه‌ر بۆڵات به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ عێراق.


PM:10:18:18/11/2024








ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت