باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: پشتیوانی هەنگاوی مەزنی سەرژمێریی دەکەین
وێستگەنیوز-
باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پشتیوانی سەرژمێری گشتی دەکات و دەڵێت، "پشتیوانی هەنگاوی مەزنی سەرژمێریی دەکەین".
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی، "ئەم هەفتەیە پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق بەڕێوەدەچێت دوای ساڵی 1997، ئەو پرۆسەیەش تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە".
ئاماژە بەوەشدەکات، "پرۆسەی سەرژمێری هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستخستنی زانیاریی ورد کە رۆڵی هەبێت لە داڕشتنی نەخشەی ستراتیجیەتی سیاسی و ئابووری و گەشەپێدانی چالاک".
دەشڵێت، "ئێمە پشتیوانی ئەو هەنگاوە مەزنە دەکەین بەرەو وەرگرتنی بڕیاری روون لەبارەی زانیارییەکان لەلایەن حکومەتی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە گەلی عێراق".
بڕیارە رۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی 2024 پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
PM:05:23:18/11/2024
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت