رۆژی دووشەممە وەزیری بازرگانیی تورکیا سەردانی عێراق دەکات
وێستگەنیوز_
وەزیری بارزگانیی تورکیا بە یاوەری شاندێکی باڵا شاندی سەردانی بەغدا و بەسرا دەکات و چەندان کۆبوونەوەی گرنگی دەبێت.
سبەی دووشەممە، 18ـی 11ـی 2024، عومەر بۆلات، وەزیری بازرگانیی تورکیا بە یاوەری شاندێک کە لە کۆمەڵەی بەڵێندەران، ئەنجومەنی هەناردەکارانی تورکیا و ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆمپانیا تورکییەکان پێکهاتووە؛ بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژە دەگاتە عێراق.
بەپێی راگەیەندراوێک، شاندە بازرگانییەکەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شییاع سوودانی؛ ئەسیر داود سەلمان، وەزیری بازرگانی و ڕەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق کۆدەبێتەوە و ڕۆژی سێشەممەش، 19ـی 11ـی 2024، لەگەڵ ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسرە کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکراوە: ئامانجی سەردانەکە، کۆکردنەوەی بازرگانانی تورکیایە لەگەڵ بازرگانانی عێراق و دۆزینەوەی دەرفەتە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان. هەروەها ىڕیارە "کۆبوونەوەی مێزی بازنەیی" بە بەشداری کۆمپانیا بەڵێندەرەکان لە بەغدا و بەسرا بکرێت.
هاوکات لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، پرسەکانی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێن.
قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە هەتا تشرینی دووەم بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 5.3% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 10.8 ملیار دۆلار. لەم ماوەیەدا قەبارەی هاوردە لە عێراقەوە بۆ تورکیاش لەسەدا 41 کەمی کردووە و بووەتە 3.7 ملیار دۆلار. ئاستی قەبارەی بازرگانیش بە گشتی 14.5 ملیار دۆلارە.
PM:03:31:17/11/2024
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت