سه‌رۆك كۆمار: عێراق كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌رییه گه‌وره‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی گۆشه‌ی عێراقی له كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وا COP29 له وڵاتی ئازه‌ربایجان كرد و رایگه‌یاند كه عێراق كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌رییه گه‌وره‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سامانه سروشتییه‌كان و كۆمه‌ڵگه خۆجێییه‌كانی هه‌یه.
له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له كاره‌كانی لوتكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كه‌شوهه‌وا COP29، كه له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانی گۆشه‌ی عێراقی كرد و وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌گرنگی بایه‌خدانی جیهان به ژینگه كرد و تێیدا پێویستی ئه‌و سه‌كۆیه‌ی خسته‌ڕو به‌وپێیه‌ی ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه بۆ هه‌لی كاركردن و هاریكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان له‌پێناو به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان.
جه‌ختیشيكرده‌وه، كه عێراق وڵاتێكی مێژوویی دێرینه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌رییه گه‌وره‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سامانه سروشتییه‌كان و كۆمه‌ڵگه خۆجێییه‌كانی هه‌یه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت به‌فیڕۆدانی ئاو به‌هۆی به‌كارهێنانی شێوازه كۆنه‌كانی ئاودێری و حه‌وزی نایاسایی ماسی له قه‌راغی روباره‌كاندا چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار پێویستی په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیا و شێوازی مۆدێرن بۆ باشتركردنی به‌ڕێوه‌بردنی ئاو له وڵات‌دا رونكرده‌وه.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا، سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێویسته قسه بكرێته كردار، نه‌ك ته‌نها رێكخستنی پێشانگا و كۆنفرانس، به‌ڵكو ده‌بێت بكرێته واقیع و به پراكتیكی جێبه‌جێ بكرێت.
رونیشیكرده‌وه، كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ دابینكردنی پشكی ئاوی عێراق به‌رده‌وامه و تیشكی خسته‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی ژینگه له چالاككردنی میكانیزمه‌كانی هاریكاری و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌پێناو په‌ره‌پێدانی واقیعی ژینگه له عێراقدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له پێویستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه له بواری پاراستنی ژینگه‌دا، كه له قۆناغی منداڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ده‌بێت فێربكرێن چۆن ئاگایان له ژینگه‌كه‌یان بێت و سه‌رچاوه‌كانی به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌و گۆشه‌یه ده‌رفه‌تێكه بۆ خستنه‌ڕوی پلانه نیشتمانییه‌كانی عێراق له‌بواره‌كانی وزه‌ی نوێبووه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و پاراستنی ژینگه و هاریكاری پته‌و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا، سوپاسی ئاماده‌بوانی كرد و داوای لێ‌كردن له نزیكه‌وه ئاشنای پڕۆژه‌كانی عێراق بن و رێگاكانی كاركردن و هاریكاری تاووتوێ بكه‌ن بۆ بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ هه‌مووان.
PM:04:53:13/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت