دادگای رەسافە وەزیری پێشووی گواستنەوەی عێراقی بە غیابی بە سێ ساڵ زیندانی سزا دا
وێستگەنیوز_
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، بەبێ ئامادەبوونی خۆی و بە غیابی سزای زیندانیکردن بەسەر وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق بەهۆی سەرپێچیکردن لە گرێبەستە حکومییەکان، سەپێندرا.
دادگای تاوانەکانی رەسافە لە بەغداد، کە تایبەتمەندە بە کەیسەکانی دەستپاکی، بڕیارێکی بە غیابی دەرکرد لە دژی سزادراوی هەڵاتوو وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق، کازم فنجان حسێن، و سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی پێشێلکردنی دەسەڵات و ئەرکەکەی.
ئاماژە بەوەشکراوە، سزاکە بەهۆی سەرپێچیکردنە لە گرێبەستەکانی دابینکردنی سووتەمەنی فڕۆکە بۆ فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی کە لە وێستگە بیانییەکان ئەنجامدراوە.
PM:03:57:13/11/2024
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت