د.له‌تیف ره‌شید: عێراق چه‌ند هه‌نگاوێكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه گه‌رمكه‌ره‌كان ناوه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عێراق له میانی به‌شداریكردنی له کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا COP29 لە وڵاتی ئازەربایجان رایگه‌یاند كه عێراق چه‌ند هه‌نگاوێكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه گه‌رمكه‌ره‌كان ناوه، ده‌شڵێت: "عێراق پابه‌ند ده‌بێت به رێكاره‌كانی پاراستنی ژینگه".
د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌وتارێكدا له کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا COP29 لە وڵاتی ئازەربایجان، داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كر كه به‌رپرسیارێتی خۆی له سه‌پاندنی ئاگربه‌ست و داننان به مافی چاره‌نووسی گه‌لی فه‌له‌ستین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كه شاری قودس پایته‌خته‌كه‌ی بێت له‌سه‌ر ته‌واوی خاكی نیشتمانی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت.
د.له‌تیف جه‌مال وتی: "ئاڵنگارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وار كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌ت وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتوو هه‌یه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاو و خۆراك و ته‌ندروستی و ئاسایشی كۆمه‌ڵگایان هه‌یه".
وتیشی: "عێراق به‌ده‌ست شه‌پۆلی گه‌رمای پێوانه‌یی و زریانی تۆز و خۆڵاوی و كه‌مبوونه‌وه‌ی بارانبارین ده‌ناڵێنێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاو و كه‌مبوونه‌وه‌ی رووبه‌ری سه‌وزایی و زیادبوونی وشكه‌ساڵی و به‌بیابانبوون و تێكچوونی زه‌وییه سروشتییه‌كان و هه‌مه‌جۆری بایۆلۆجی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "داوا له‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین كه وه‌ك ئێمه به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ر بوون، له چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا گروپێكی دانوستانكاری پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان خۆماندا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین تا پێكه‌وه كاربكه‌ین".
جه‌ختیشی له‌وه كرده كه "دادپه‌روه‌ری كه‌شوهه‌وا ده‌بێت له ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانماندا بێت كه مافی مرۆڤه‌كانه و خوازیارین ئه‌و وتووێژانه ببنه‌هۆی هه‌نگاوی كۆنكرێتی وه‌ك چالاككردنی سندوقی زیانه‌كان كه له كۆنگره‌ی 28ه‌مندا بڕیاری دامه‌زراندنی درا.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا د. له‌تیف جه‌مال ره‌شید باسی له‌وه كرد كه "عێراق وڵاتێكه كه ئابوورییه‌كه‌ی زۆر پشت به سووته‌مه‌نی به‌ردینی ده‌به‌ستێت، به گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا له‌لایه‌ك و رێوشوێنه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له لایه‌كی تر، كاریگه‌ر ده‌بێت" و داوای له ئابوورییه گه‌وره‌كانی جیهان كرد كه "پابه‌ندبوونه‌كانیان به‌رامبه‌ر كاركردنی كه‌شوهه‌وا به‌هێزتر بكه‌ن".
روونیشیكرده‌وه كه "حكومه‌تی عێراق كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه و ستراتیژی نیشتیمانی ئاماده‌كردووه بۆ به‌شداریكردن له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه ئاره‌زوومه‌ندانه‌كانی عێراق بۆ رێككه‌وتنی پاریس، وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێداویستییه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گونجاوی نیشتمانی، كه ئامانجیان ده‌ستنیشانكردنی پێداویستییه‌كانی عێراق بۆ ته‌كنه‌لۆجیای كه‌شوهه‌وایه".
ئاشكراشیكرد كه عێراق سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پلانی وه‌به‌رهێنانی كه‌شوهه‌وایه و خه‌ریكه ته‌واوی ده‌كات، كه ئامانج لێی رێخۆشكردنی كردارییه بۆ كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبوونه‌كانی عێراق بۆ كه‌شوهه‌وا له‌ڕێگه‌ی راكێشانی وه‌به‌رهێنان و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی به‌رده‌وامتر".
سه‌رۆك كۆمار وتیشی: "عێراق هه‌نگاوی جددی ناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی غازی میسان، به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌م وڵات بوو له نێو ئه‌ندامانی ئۆپێك‌دا كه په‌یوه‌ندی به په‌یماننامه‌ی جیهانی ده‌رباره‌ی میسان كرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "عێراق به‌شداری له كاره‌كانی هاوپه‌یمانی كه‌شوهه‌وا و هه‌وای پاك و ڕوانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ردانی میسان ده‌كات، ئێمه‌ش كارده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به ئامانجی سفركردنه‌وه‌ی سووتانی غازی په‌یوه‌ندیدار تا ساڵی 2028".
د. له‌تیف جه‌مال ره‌شیدا راشیگه‌یاند كه "له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌بیربێنمه‌وه له چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، و كاركردن بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كه له‌و گرژی و ململانێ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه بۆ چه‌ندین ساڵ به‌ده‌ست كاریگه‌رییه‌كانیه‌وه، له رووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ناڵاندمان".
PM:03:47:12/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت