ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سودانی و بەشار ئەسەد بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2024، نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی لووتکەی عەرەبی-ئیسلامی لە ریاز لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا کۆبووەوە".

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوانیان، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دەستدرێژییەکانی سەر غەززە و لوبنان کردووە.

ئاماژە بەوەکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و رێگەکانی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکەیان لە چەندین بواردا تاوتوێ کردووە".

بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سودانی بێت، هەردوولا جەختیان لە پێویستی هاوئاهەنگیکردن لە هەڵوێست و بڕیاری چارەنووسساز سەبارەت بە دەستدرێژی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە و لوبنان کردووەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی عەرەبی - ئیسلامی گەیشتە ریازی سعودیە.



PM:07:01:11/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو