وێستگەنیوز-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ، تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە هەمواری یاسای بودجەدا بەرزدەبێتەوە.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "هەفتەى داهاتوو هەموارى مادەى 12 لە یاساى بودجە کە تایبەتە بە نەوتى هەرێمى کوردستان، دەگاتە ئەنجوومەنى نوێنەران و رێکارە پەرلەمانییەکانى بۆ بگیرێنەبەر".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە بودجەدا پشکى هەرێمى کوردستان کە 20.9 تریلیۆن دینارە دەستکاری ناکرێت، بەڵکو تەنیا وەزارەتى دارایى عێراق لە بودجەى سیادى، خەرجیى زیادەى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوت دابین دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو، "یاساى بودجەی عێراق هەموار دەکرێتەوە، تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان، لە شەش دۆلارەوە دەکرێت بە 16دۆلار".