چەند میدیایەکی عێراقی راگەیەندراوێکی 40 رۆژ لەمەوبەری کونسوڵخانەی ئەمریکا بڵاودەکەنەوە
وێستگەنیوز_
پاش ئەوەی لە رۆژی 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیەندراوێکدا هەواڵێکی چەند دەزگایەکی راگەیاندنی رەتکردەوە، ئەمرۆ دووبارە لە لایەن بەشیک لە میدیاکانەوە ئەو راگەیەندراوە نوێ کراوەتەوە و وێستگەنیوز زانیویەتی "خودى ڕاگهیهنراوهكه كۆنهو ئهمڕۆ میدیاكان بهو شێوازه مامهڵهیان لهگهڵ كردووه".
ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی 11ـی 2024، هەواڵێک بڵاوبووەوە کە گوایە باڵیۆزخانەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی لەسەر چەند دەزگایەکی میدیایی عیراق بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئەو راگەیەندراوە هی رۆژی 1ـی تشرینی یەکەمی 2024 و نوێ نییە.
وێستگەنیوز زانیویەتی، ئەو هەواڵە هی 40 رۆژ لەمەوبەرە و ئەمرۆ لە لایەن هەندێک میدیاوە بە شێوەیەکی نوێ مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، "ئیتر ڕوون نییە نوێکردنەوەی ئەم بابەتە بە مەبەستە یاخود نا."
لە راگەیەندراوەکەدا کونسوڵخانەی ئەمریکا ئەوکات نوسیویەتی: "ڕۆژی سێشەممە، 1ـی 10ـی 2024، هێزێکی نەناسراو هێرشی کردە سەر دامەزراوەیەکی دیپلۆماسیی ئەمریکی لە بەغدا کە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە و پرۆسەی هەڵسەنگاندنی زیانەکانیش هێشتا بەردەوامە".
هەروەها باس لەوە دەکات، کە ژمارەیەک لە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە کە "گوایە هێرشەکە کرابێتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی بە ناوی "کامپ ڤیکتۆری" لە بەغدا بەڵام ئەو زانیارییانە نادروستن" بەوپێیەی ساڵی 2011 ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەو بنکە سەربازییەی ڕادەستی حکومەتی عێراق کردووە و "ئێستە هیچ سەربازێکی ئەو وڵاتە تێیدا نییە".
بە گوێرەی ڕوونکردنەوەکە، ئەو شوێنەی هێرشی کراوەتە سەر "دامەزراوەیەکی سەربازیی ئەمەریکی بووە کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا". باڵیۆزخانەکە داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات "زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی ئەم ڕاستییە بێت".
AM:11:12:11/11/2024
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت