سوودانی بەشداری لە لوتکەی عەرەبی و وڵاتانی ئیسلامی لە سعوودیە دەکات
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 11ـی 2024، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداری لە لوتکەی عەرەبی و وڵاتانی ئیسلامی بەرەو ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێکەوت.
بڕیارە ئەمڕۆ لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ڕیازی سعوودییە لە سەر شەڕی غەززە و لوبنان و دوای پێشهاتەکانی ناوچەکە گفتوگۆ بکەن.
بەپێی کارنامەی لوتکەکە، ئامانج لەم گفتوگۆیانە، گەیشتنە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکان و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پاش ساڵێک لە هێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و هەڵگیرسانی شەڕی غەززە و دواتریش شەڕی لوبنان؛ ئەمە دووەمی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی ئیسلامییە بۆ ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حزبوڵڵا بەڕێوە دەچێت، لوتکەی یەکەم لە 11ی تشرینی دووەمی 2023 بەڕێوەچوو.
لە لوتکەکەی ساڵی ڕابردوو هەڵوێستەکان بەو ئاراستەیە بوو کە پەیوەندییە ئابووری و دیپلۆماتییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگیرێن بۆ ئەوەی ببێتە فشارێک بۆ ڕاگرتنی شەڕ، بەڵام دۆخەکە هێدەی دیکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە مەترسی فراوانتربوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بووە.
AM:09:46:11/11/2024
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت