وێستگەنیوز_
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگاى ئاسايشى هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران..
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2024، قاسم ئەعرەجی بە یاوەری ڕێبەر ئەحمەد و هیوا ئەحمەد، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران.
بەپێی زانیارییەکان، سەردانەکەی ئەعرەجی لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێران دێت، هاوکات گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەیە.
PM:05:14:10/11/2024
ئهم بابهته 616
جار خوێنراوهتهوه