راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق پەیامێک ئاڕاستەی ئێران و ئیسرائیل دەکات


وێستگەنیوز-

قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ لیوا مەجید قلی پور، راوێژكاری سەربازی ئێران كۆبووەوە و پەیامێکی ئاڕاستەی ئێران کرد.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، "ئەعرەجی لەگەڵ راوێژكارە ئێرانییەكەدا قسەوباسی كردووە لەبارەی بەهێزكردنی ئاسایشی سنورو كاراكردنی لێكتێگەیشتنەكانی نێوان هەردوو وڵات بۆ كۆنترۆڵی سنوور و بەردەوامی هاریكاری لە بواری رووبەڕووبونەوەی تیرۆر و قاچاخچێتیی.

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە راوێژكارە ئێرانییەكەی وتووە، "بە تووندی رەتیدەكەینەوە بواری ئاسمانی عێراق بەكاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر ئێران یان هەر وڵاتێكی تری ناوچەكە".

بەكارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە ئێران، بەم دواییە مشتومڕی لەناو گروپە شیعەكانی عێراق دروستكرد و ئەمریكایان لەم كارە بە بەرپرس زانی هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە ئێران لە عێراقەوە وەڵامی ئەو هێرشەی ئیسرائیل بداتەوە.


PM:08:49:09/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو