تره‌مپ داوای دیداری سودانی له نزیكترین كاتدا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا داوای دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووه له نزیكترین كاتدا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ئه‌نجامدا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه سودانی پیرۆزبایی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكای له دۆناڵد تره‌مپ كرد و هه‌ردوولا خواستی پێشخستنی هاوبه‌شی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان دووپات كرده‌وه، له‌ڕێگه‌ی هاریكاریی به‌هێز له بواره‌كانی ئابووری، دارایی، وزه، ته‌كنه‌لۆژیا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سودانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاگاداریگوتار و به‌ڵێنه‌كانی تره‌مپ بوو له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه جه‌ختی له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به جه‌نگه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كرد و هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا.
نووسینگه‌ی سودانی راشیگه‌یاندووه كه "لای خۆیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ویستی خۆی بۆ كاركردن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕی، له‌م پێناوه‌ش هیواخوازه به زووترین كات دیدارێك ببه‌ستن له‌پێناو فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا و كاركردن له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان".
AM:10:26:09/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت