پاسەوانی سنووری عێراق: سیستمی وزەی خۆر بۆ بنکە و خاڵە سنوورییەکان دابیندەکەین


وێستگەنیوز_

پاسەوانی سنووری عێراق دابینكردنی سیستمی وزەی خۆر بۆ زیاتر لە 500 بنكە و خاڵی سنووری رادەگەیەنێت.

محەمەد عەبدولوەهاب، فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، ئەمساڵ ژمارەیەك گرێبەستی گەورەیان لە چوارچێوەی پلانی وەبەرهێنان كردووە، لەوانەش دابینكردنی ئامێر و كەلوپەلی ئەندازیاری بۆ هێزەكانی پاسەوانی سنوور بەمەبەستی بڕینی رێگا و كردنەوەی بۆ بنكەكانیان بەتایبەت لە ناوچە شاخاوی و بەرزەكان.

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەكێك لە گەورەترین گرفتەكان كە لە سنوورەكاندا هەیە، نەبوونی وزەی كارەبایە، بۆیە پشتمان بە سیستمی وزەی خۆر بەستووە بۆ دابینكردنی كارەبا".

وتیشی، "گرێبەستیان كردووە بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆ 575 بنكە و خاڵی سنووری، سەرەڕای دابینكردنی تانكەر و 350 ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ مەفرەزەكان لە جۆری (لاندكرۆزەری دەبڵ قەمەرە)".

گرێبەستەكان بەهەمان شێوە دابینكردنی كێبڵی (Optical cable) بە درێژیی 450 كیلۆمەتر لەخۆدەگرێت كە لە ناوچەی عەرعەر لە باشوورەوە تا ناوچەی وەلید لە باكوور دەگرێتەوە، محەمەد عەبدولوەهاب وای وت.


PM:09:49:08/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت