هێزێکی ئەمریکی ئۆپەراسیۆنێکی لە نزیک بنکەی عەین ئەسەد ئەنجامدا


وێستگەنیوز_

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیای عێراقی راگەیاندووە،"هێزێکی زۆری ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا ئۆپەراسیۆنێکیان لە دەوروبەری بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار کردووە."

ئەمرۆ پێنجشەممە، 7ـی 11ـی 2024، بە وتەی سەرچاوەیەک بۆ میدیا عێراقییەکان، "هێزێکی زۆری ئەمریکی لە دەوروبەری بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار، بۆ یەکەمجار لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، ئۆپەراسیۆنێکیان کردووە و تا ئێستاش نازانرێت کە ئایا ئامانجەکە بۆ لەناوبردنی ڕێکخراوەکانە یان مەشقێکی ئەمنیی ڕانەگەیەندراوە لە چوارچێوەی مەشقەکانی ڕاهێنان کە جاروبار دەکرێت."

ئاشکراشیکردووە، "عەین ئەسەد دەیان سەربازی ئەمریکی تێدایە، کە ئەرکیان جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی تایبەتە، هەندێکیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی عێراقی و جووڵەکردن لەنێوان سووریا و عێراق بەپێی ئامانجەکان و داتاکانی بەردەست."

هەروەها دەڵێت: "ژمارەی ئەو هێزانە لەگەڵ گرژییەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادی کردووە و ڕەنگە ئەو ژمارەیە دوو ئەوەندەی ژمارەی پێشوویان بێت، بە هێلکۆپتەری شەڕکەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و توانای شەڕی پێشکەوتووەوە پاڵپشتی دەکرێن."

لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەی لە ساڵی 2014دا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دایمەزراندووە، ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق لەگەڵ 900 سەربازی دیکە لە سووریا جێگیر کردووە.


AM:08:41:07/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت