نووری مالیکی پەیامێک ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پەیامێکی ئارستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و رایگەیاند "پێویستە رۆڵی زیاتر بگێردرێت بۆ راگرتنی شەڕی ئیسرائیل دژ بە فەڵەستین و لوبنان و پێشکەشکردنی هاوکاریەکان بۆ ئاوارەکان."

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە نوسینگەکەی پێشوازی لە محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی نوێی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، کرد و پەیامێکی ئاراستە کردو رایگەیاند، "پێویستە رۆڵی زیاتر بگێردرێت بۆ راگرتنی شەری ئیسرائیل دژ بە فەڵەستین و لوبنان، زیاتر یارمەتییە پێویستییەکان بۆ ئاوارەکان پێشکەش بکرێت."

سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، لەگەڵ باڵیۆزی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گفتوگۆیان دەربارەی، دواین پێشهاتەکان و دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق و ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرد، و لەهەمان کاتدا باسیان لەو هێرشانە کرد کە دەکرێتە سەر کەتی غەززەو باشووری لوبنان.

پەیوەست بە پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، مالیکی داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد "ڕۆڵێکی گەورەتر بگێڕێت لە وەستاندنی هێرشەکانی سەر فەڵەستین و لوبنان و پێشکەشکردنی هاوکاریی پێویست بۆ ئاوارەکان و کارکردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی." هەروەها "بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل دژی فەڵەستین و لوبنان ئیدانە کرد."


PM:04:14:05/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو