بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی :ئەمڕۆ هێرشمان کردە سەر پێگەیەکی گرنگ لە باشووری ئیسرائیل
وێستگەنیوز_
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، کە بەلایەنگری ئێران هەژمار دەکرێت،رایگەیاند
"بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان کردووەتە سەر باشووری ئیسرائیل."
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024، بەرەی
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا لە تێلێگرام بڵاوی کردووەتەوە و ڕایگەیاند، "هێرشمان کردووەتە سەر پێگەیەکی گرنگ لە
باشووری ئیسرائیل."
بەرەی مقاوەمە ئاماژەی
بەوەش کرد، "لەمڕۆدا ئەمە
شەشەمین جارە هێرشمان کردۆتە سەر ئیسرائیل."
پەیوەست بە هێرشەکانی
ئەمڕۆ بەرەی مقاوەمە وتی، "سێ لە هێرشەکانمان بۆ سەر حەیفا بووە و دوو
هێرشی دیکەمان بۆ
سەر باکوور و باشووری ئیسرائیل بووە."
ئەمە لە کاتێکدایە، لە
مانگی نیسانی ڕابردووەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکرێتە سەر ئیسرائیل، بەبێ
ئەوەی ئیسرائیل لایەنێکی دیاریکراو تۆمەتبار بکات، چەندجارێکیش ڕایگەیاندووە کە لە
دەرەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی ڕێگریی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکان کردووە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، ئەمەریکا ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە پەیامێکی
ئاگادارکردنەوەی بۆ گروپەچەکدارەکانی عێراق ناردووە و ئاماژەی پیداوە "کۆشکی سپی بەتەواوی نیگەرانە لە کار
و کردەوەکانی ئەم دواییانەی گرووپەچەکدارەکان."
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش داوە "لەپەیامەکەی ئەمەریکادا
هاتووە، کۆشکی سپی نیگەرانە لە هەوڵی گروپەچەکدارەکان بۆ تێوەگلاندنی عێراق لە
بازنەی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هۆشداری داوە لەوەی کۆتاییەکەی باش نابێت."
PM:02:07:05/11/2024
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت