موقته‌دا سه‌در هه‌ڕه‌شه له حكومه‌تی عێراق ده‌كات
وێستگەنیوز_
سەرچاوەیەک بۆ ماڵپەری ئیشان-ی عەرەبی بڵاویکردەوە، رابەری
رەوتی سەدر، هەڕەشە لە حکومەتی عێراق دەکات بەوەی لە فەڵەستین باسی "چارەسەری
دوو دەوڵەت نەکات" و خۆی لەو بابەتە نەگلێنێت.
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه 3ی تشرینی دووه‌می 2024، موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی
سه‌در، هه‌ڕه‌شه‌ی له حكومه‌تی عێراق كرد، له فه‌له‌ستین باسی "چاره‌سه‌ری
دوو ده‌وڵه‌ت" نه‌کات و خۆی له‌و بابه‌ته نه‌گلێنیت.
سه‌در له درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، "پێش
ئه‌وه‌ی كار له كار بترازێت وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆرئاوا پلانی بۆ زه‌لیلكردنمان داڕشتووه،
هۆشداری ده‌ده‌م به حكومه‌تی عێراقی خۆی له مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت
نه‌گلێنێت.
وتیشی، "ئێمه شیعه‌ی محەمه‌د و عه‌لی-ین درودی خوایان
له‌سه‌ربێت، هه‌ڵوێستمان روون و ئاشكرایه و بریتییه له یه‌ك ده‌وڵه‌ت كه پایته‌خته‌كه‌ی
قودسی پیرۆزه، ئیدی هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه بوونی نییه تا هه‌بێت یان دابمه‌زرێت."
سه‌در له میانەی لێدوانه‌كه‌یدا وتی، "فه‌له‌ستین
له ده‌ریاوه بۆ رووبار عه‌ره‌بییه، زایۆنیزم به جووله‌كه‌ی ئۆردوگانشینه‌كانیشته‌وه،
جگه له داگیركا‌ر و تیرۆریست هیچی تر نین، دان به هیچ رێكه‌وتنێكی به‌ریتانی و
خۆرئاوایدا نانێین."
له كۆتایدا قسەکانیدا رایگەیاند، "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی
عێراقی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه تێوه‌بگلێت و ده‌ستوه‌ردان بكات، ئه‌وا یاسای به‌تاوانباركردن ده‌یگرێته‌وه، هه‌روه‌ها هیواخوازین سعودیه ئاوڕ له‌و مه‌سه‌له‌یه بداته‌وه و
دان به قه‌واره‌ی زایۆنیزمدا نه‌نێت، ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه له سعودیه و سه‌رجه‌م
وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كه‌ین، ئەگەرنا په‌شیمانی دادی هیچ كه‌سێك نادات."
PM:01:46:04/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت