ئێران مووشەک بۆ عێراق دەگوازێتەوە و ئیسرائیلیش هەڕەشە لە بەغدا دەکات


وێستگەنیوز_

ماڵپەری ئەلعەرەبی ئەلجەدید لە زاری ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل؛ هۆشدارییەکی وڵاتەکەی بۆ بەرپرسانی عێراق لە حاڵەتی بەردەوامیدان بە هێرشی بەرەی مقاوەمە بۆسەر ئیسرائیل ئاشکرادەکات.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل هۆشداریی داوەتە بەغدا لەوەی خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل بەکار نەهێندرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگە دەستکردەکانی ئیسرائیلەوە وێنەی چەندین مووشەک گیراون، کە ئێران بۆناو خاکی عێراقی دەگوازێتەوە.

ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە باسی لەوەشکردووە، تەلئەبیب هەڕەشەی ئەوەی لە عێراق کردووە، کە چەندین پێگەی گرنگی بەغدا دەستنیشانکراوە و ئەگەر هێرشەکانی بەرەی مقاوەمە بۆسەر ئیسرائیل بەردەوام بێت، ئەوانیش پێگە عێراقییەکان دەکەن ئامانج.

پێگەی ئەکسیۆس-ی ئەمریکیش ئەوەی بڵاوکردوەتەوە، پێدەچێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ئێران لە خاکی عێراقەوە هێرشبکاتەسەر ئیسرائیل، هەربۆیە ئەو مووشەکانەی بۆ عێراق گواستووەتەوە.


PM:04:42:03/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت