دادگای ئیداری بڕیاری دورخستنەوەی بەرپرسێکی عێراقی ڕاگرت
وێستگەنیوز_
دادگای ئیداریی عێراق بڕیاری لابردنی عومەر کەروی، سەرۆکی
ئەنجومەنی پارێزگای دیالەی ڕاگرت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی تشرینی دووەم بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی شەفەقی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکەوە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە هاتووە دادگای ئیداریی ڕایگەیاند،
"بڕیاری سالاری بۆ ڕاگرتنی دورخستنەوەی عومەر کەروی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای
دیالەی لە پۆستەکەی دەرکردووە، تا ئەو کاتەی دۆسیەکەی لە دادگا یەکلادەبێتەوە."
ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە 29ی تشرینی یەکەم بڕیاریدا
عومەر کەروی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، ئەوەش بەگوێرەی دانیشتنێکی بەپەلەی ئەنجومەنەکە.
دوای دوو ڕۆژیش لەو دانیشتنە، نزار لهێبی وەك سەرۆکی نوێی
ئەنجومەنی پارێزگای دیالە هەڵبژارد، دادگاش تا یەکلابوونەوەی کەیسەکە عومەر کەروی
وەك سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەناساندووە.
PM:04:20:03/11/2024
ئهم بابهته 896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت