پەیامی سودانی بۆ مەحمود مەشهەدانی
وێستگەنیوز-
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پەیامێکی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوکردەوە.
محه‌مه‌د شیاع سودانی له پەیامەکەدا، "گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌م، بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌م شایسته ده‌ستورییه گرنگه، له هه‌نگاوێكدا كه به‌شدار ده‌بێت له خزمه‌تكردنی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌وه‌ش ئامانجێكه كه حكومه‌ت له سه‌ره‌تای كاره‌كانییه‌وه وه‌ك دروشمێك وه‌ریگرتووه".
ئاماژەی بەوەکرد، "حكومه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر سووربونی خۆی ده‌كاته‌وه، بۆ به‌رده‌وامبون له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری حكومی و گه‌شه‌پێدان، به هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌كان، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێری، كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات".
ئەوەش هاتووە، "جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی یاسایی و ده‌ستووری ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ پشتیوانیكردن له رۆڵی چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه ته‌واوكه‌ری كاری حكومه‌ته، و ئه‌دای حكومه‌ت له ئهولهویهتهكانیدا ده‌چه‌سپێنێت، له‌ڕێگه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و جێبه‌جێكردنی چاكسازییه پێویسته‌كانه‌وه".
PM:11:22:31/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت