ئەمرۆ شیعە و سوننە کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلادەکەنەوە
وێستگەنیوز_
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00 پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێکی نوێ، گفتوگۆی چڕ لەنێوان لایەنە سوننەكان هەیە و شیعەكانیش "كۆتا دەرفەتیان بە سوننەكان دراوە، بۆ ئەوەی تاکوو پێش کۆبوونەوە خۆیان یەکلایی بکەنەوە."
ئەوەی تا ئێستا ڕوونە، مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساویی، كاندیدن بۆ سەرۆکی پەرلەمان، هەرچەندە هیچیان لەلایەن سوننەكانەوە پشتگیریی ناکرێن و گرەو لەسەر دەنگی پەرلەمانتاران دەكەن، بەڵام چاوەڕوان ناكرێ كۆبوونەوەکە بەئاسانی تێپەڕێت.
لەگەڵ ئەوەش دا، مەحموود مەشهەدانی، كە كاندیدە، لەلایەن محەممەد حەلبووسی و نووریی مالیكی پاڵپشتی دەكرێ.
لای خۆیەوە موسەننا سامەرایی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم ئاماژەی بەوە كرد "لایەنە شیعەكان دەستیان لە لاوازكردنی سوننەكان هەیە، بۆ ئەوەی ئەو پێگەیە بکەوێتە ژێر دەستی شیعەکان خۆیان."
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژی 14ـی 11ـی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەرکرد.
دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وەک سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالەت پۆستەکە بەڕێوە دەبات تا کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ.
AM:08:37:31/10/2024
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت